باوه‌ مه‌حموى كێيه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌خانه‌قىنە

0
131

ئه‌و كاكه‌يى يانه‌ى دواكه‌وته‌ى ئايينى يارسان بوون به‌رله‌هه‌زاران ساڵ شانشينييه‌كيان دامه‌زراند له‌ناوچه‌يه‌ك كه‌وتبووه‌ سنوورى پاكستان – ئه‌فغانستانه‌وه‌ , كه‌دواتر گه‌ييشته‌وه‌ كوردستان (سه‌رچاوه‌ى 1 – 5,A) تاكوو نزيكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌رله‌ئه‌مڕۆ , هه‌موو ميله‌تى كورد ئه‌وكاته‌ يارسانى بوون(كاكه‌يى بوون) بۆ دڵنيايى له‌م ڕاستييه‌ به‌رله‌ (1085) ساڵ مه‌سعوودى ناوى (كاهكاهى) ى داسه‌پاند به‌سه‌ر هه‌مووميله‌تى كورددا كه‌ له‌ شاخه‌كانى كوردستان ده‌ژيان (سه‌رچاوه‌-6) كه‌ ( كاكائى ) ناوێك بووه‌ بۆ هه‌موو كورده‌كان كه‌له‌ناوچه‌ شاخاوێكانى كوردستان ژيابوون , به‌تێپه‌ڕبوونى كات حه‌شاماتى كاكه‌يى زيادى كردو له‌ناويه‌كدا دابه‌ش بوون دابڕان په‌يدابوو , هه‌ر بڕێك عه‌شيره‌تێكى سه‌ربه‌خۆى پێك هێنا ,وه‌كوو خێڵى ئه‌رده‌ڵانێكان كه‌ باوه‌ ئه‌ڕده‌ڵان دامه‌زرێنه‌رى بوو . (زازا) و (بابان)و (باجه‌ڵان) و(زه‌نگه‌نه‌) و هيتر , هه‌روه‌ها له‌ئايينه‌كه‌شيان هه‌ندێكيان دابڕان و بوون به‌ موسوڵمان ,له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێكيان له‌سه‌ر ئايينه‌كه‌ى خۆيان مانه‌وه‌ و ناوه‌كۆنه‌كه‌شيان پاراست و ئه‌مانه‌ى ئه‌مڕۆن كه‌ له‌باشوورى كوردستان ده‌يان بينين , هه‌روه‌ها توانيان ئايينه‌كه‌شيان بپارێزن ئايينى يارسان كه‌ ڕه‌گى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئايينى يه‌زدانيى كۆن كه‌ ئايينى پێشينه‌ى كورده‌ خۆرێكان بووه‌ (هۆرێكان) به‌رله‌ زياتر له‌ (5000) پێنج هه‌زار ساڵ …….
يارسانێكان ميرنشينيى ئه‌رده‌ڵانيان دامه‌زراند ساڵانى (1169 – 1869)ى زايينى كه‌ حوكمڕانييان ماوه‌ى حه‌وت سه‌د ساڵ درێژه‌ى كێشا , ده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانێكان له‌شارى ئه‌سفه‌هانه‌وه‌ بوو تاكوو ئامه‌د (دياربه‌كر) كه‌ ئه‌م شارانه‌ى ده‌گرتووه‌: ئه‌سفه‌هان,هه‌مه‌دان, كرماشان , مه‌نه‌لى , خانه‌قين , كفرى, هه‌ورامان ,شاره‌زوور, هه‌ولێر, ڕه‌واندووز ,كه‌ركووك ,مووسڵ ,ئامه‌د, تكريت , وه‌هه‌ندێ شوێنى پارێزگاى كووت, ميرنشينى ئامێدى كه‌ دير ودهۆك وزاخۆى ده‌گرته‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر ڕكێفى ئه‌رده‌ڵانێكان بۆ ماوه‌ى 200 ساڵ كه‌له‌سه‌ده‌ى دوازده‌هه‌مه‌وه‌ تاكوو سه‌ده‌ى چوارده‌هه‌مى زايينى درێژه‌ى كێشا , هه‌روه‌ها يارسانێكان ده‌وڵه‌تى حه‌سنه‌ويان دامه‌زراند (941 – 1015)ى زايينى كه‌ پێكهاتبوو له‌ كرماشان, سه‌هه‌نه‌ , سه‌رپێڵى زه‌هاو , دينه‌وه‌ر, هه‌مه‌دان , مه‌نه‌لى , داقووق ,شاره‌زوور, نه‌وسوود ,زه‌ڵم , هاوار , وه‌شارى دينه‌وه‌ر پايته‌ختيان بوو , كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى شارى كرماشانى ئه‌مڕۆ , هه‌روه‌ها يارسانێكان ده‌وڵه‌تى عه‌يارى يان دامه‌زراند له‌ نێوان ساڵانى (990 –1117) ى زايينى ,ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌ شارى كرماشانه‌وه‌ ده‌ستى پێ ده‌كرد تاكوو شاره‌كانى ئه‌سه‌د ئاوا وداقووق ومه‌نه‌لى وبه‌لدرووز و نوعمانييه‌ …….
له‌سايه‌ى ئه‌و ميرنشينييه‌ كورده ‌يارسانيانه‌دا سان سه‌هاكى تازه‌كه‌ره‌وه‌ى ئايينى يارسانى ده‌ركه‌وت كه‌ خولێكى نوێى ئايينه‌كه‌ به‌پێى پێشكه‌وتنى سه‌رده‌م ده‌ستى پێ كرد نه‌وه‌كانى سان سه‌هاك ده‌نێردرانه‌ شوێنه‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌تايبه‌تى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى كاروبارى په‌يوه‌نددار به‌ ئايينى يارسانه‌وه‌ , باوه‌گوڕگوڕ نێردرا بۆ كه‌ركووك وباوه‌ شاسوار نێردرا بۆ كفرى وهه‌روه‌ها باوه‌ خۆشين وشێخ باوه‌و باوه‌كانى تريش كه‌ وه‌كوو پيرانى ئايينه‌كه‌ هه‌ستان به‌و ئه‌ركه‌ …….
وشه‌ى (بـاوه‌) وشه‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردييه‌ بۆ بانگكردنى باوكان به‌كارده‌برێ له‌لايه‌ن كوڕان وكچانى كورده‌وه‌ ,به‌ڵام كاتێك وشه‌ى باوه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێش ناوێك وه‌كوو باوه‌ مه‌حموود كه‌ خه‌ڵكى خانه‌قى به‌ باوه‌ مه‌حموى ناوى ده‌به‌ن لێره‌ وشه‌ى باوه‌ ده‌بێته‌ ئاماژه‌يه‌ك بۆ چينێكى خه‌ڵكه‌ يارسانێكان كه‌ باوه‌ نازناوێكى ئايينييه‌ له‌ئايينى يارسان وبه‌ پيره‌كانىئه‌م ئايينه‌ ئه‌وترێ باوه‌ (بيستوومه‌ گوايه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌ى له‌شكرى ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌ورا كشايه‌وه‌ بۆوڵاتى خۆيان وئايينى ئێمه‌ له‌وێ بڵاوببۆوه‌و دوايه‌ش كه‌ يه‌سووعى مه‌سيح ده‌ركه‌وت ئه‌م وشه‌ى باوه‌ى ئێمه‌ى كورد بوو به‌بنه‌مايه‌ك بۆ (بابا ,پاپا , ى پياوه‌ ئايينێكانى مه‌سيحى – عادل كاكه‌يى ) , ده‌سه‌ڵاتى پيره‌كان به‌پله‌ى يه‌كه‌و ده‌ليله‌كانيش پله‌ى دوو هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ره‌كه‌ش خه‌ڵكى ساده‌ن وپله‌ى ئايينيان نييه‌ …….
باوه‌ مه‌حموى كوڕى حاجى باوێسى يه‌ كوڕى تازه‌كه‌ره‌وه‌ى ئايينى يارسان ئارامگه‌ى حاجى باوێسى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوورى ده‌ستكردى نێوان ڕۆژهه‌ڵات وباشوورى كوردستان له‌نێوان ئه‌زگڵه‌و شاخى به‌مۆ كه‌ له‌ ناحيه‌ى مه‌يدانى سه‌ربه‌خانه‌قينه‌وه‌ نزيكه‌ ,ئه‌و شوێنه‌ى ئارامگه‌ى حاجى باوێسيى تيايه‌ تاكوو ئه‌مڕۆ به‌ناوى باوێسى ناوى ده‌به‌ن كه‌ ‌ماناى باوه‌ وه‌يسى ئه‌به‌خشێت ,

ئارامگه‌ى سان سه‌هاك كه‌ باپيره‌ى باوه‌ مه‌حموى ده‌بێت له‌ ناوچه‌ى هه‌ورامانه‌ وله‌بنارى شاخى سه‌ربه‌رزى شاهۆ كه‌ يارسانه‌كان ساڵانه‌ حه‌جى لێ ئه‌كه‌ن …….
له‌سه‌رده‌مى ميرنشينه‌ كورده‌ يارسانێكاندا به‌ باوه‌ مه‌حموى وترا كه‌ بچێته‌ خانه‌قى بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى كاروبارى ئايينيى كاكه‌يى يه‌كان ,باوه‌ مه‌حموى له‌گه‌ڵ دايكى وشاه ئيبراهيم چوون بۆ خانه‌قى وله‌وێوه‌ شاه ئيبراهيم كوڕه‌زاى سان سه‌هاك به‌ره‌و به‌غدا ڕۆييشت بۆ جێ به‌جێ كردنى كاروبارى ئايينى كه‌ ده‌بوو له‌وێ ئه‌نجامى بدات, شاه ئيبراهيم له‌به‌غدا مايه‌وه‌و هه‌ر له‌وێ سه‌رى نايه‌وه‌و ئارامگاكه‌ى له‌ له‌ناوچه‌ى شێخ عومه‌ره‌ له‌به‌غا وئێستا پێى ئه‌وترێ باره‌گاى سيد ابراهيم وناوه‌كه‌يشى چه‌واشه‌كراوه‌و كراوه‌ته‌ نه‌وه‌ى مووساى كازم …….
باوه‌ مه‌حموى له‌گه‌ڵ دايكى له‌گوندى باوه‌ پڵاويى سه‌ربه‌خانه‌قى مانه‌‌وه‌ هه‌ردوكيان هه‌ر له‌و گونده‌ سه‌ريان نايه‌وه‌ ,كێلى دايكى باوه‌ مه‌حموو تائێستا ماوه‌و ده‌كه‌وێته‌ باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌و ته‌په‌ كه‌ ئێستا زياتگاى باوه‌مه‌حمووى له‌سه‌ره‌ ,باوه‌ مه‌حموو پياوێكى ئايينيى يارسانى بوو ,له‌چينى باوه‌كان بوو وهيچ په‌يوه‌ندييه‌كى نييه‌ به‌ (موسى الكاظم)ه‌وه‌ ,(به‌داخه‌وه‌ له‌پاش خيانه‌تى 16ى ئكتۆبه‌ر ناوى ئه‌و شوێنه‌ كه‌ڕه‌مزى كاكه‌ييه‌كانى ده‌ڤه‌رى خانه‌قين وگه‌رمه‌سێره‌ ئه‌ويشيان كرده‌ كوڕى مووساى كازمى هاشمى قوره‌يشى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب – عادل كاكه‌يى)…….
ده‌بينين زۆر ێك له‌شوێن وئاسه‌واره‌كانى يارسانێكان كه‌ له‌ناو خاكى مێژوويى كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ده‌بينين موسوڵمانه‌ شيعه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستيان به‌سه‌ردا بگرن و بيانكه‌ن به‌ شوێنه‌وارى عه‌ره‌به‌كان به‌ناوى ئايين ومه‌زه‌به‌وه‌ , ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ ڕه‌گ وڕيشه‌يه‌ى كوردانه‌يان هه‌يه‌ وله‌قووڵايى كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ وبوون به‌ به‌ڵگه‌ى ڕه‌سه‌نايه‌تى ميله‌تى كورد كورد له‌سه‌ر خاك ونيشتمانى خۆى كه‌ كوردستانى ئازيزه‌ , هه‌روه‌ها به‌موسوڵمان بووه‌كان ناتوانن ڕووى ڕۆژى ڕووناك بگرن له‌سه‌ر شارستانێتى له‌مێژينه‌ وكلتوورى ڕه‌سه‌نى كوردستان …….
له‌و ئاسه‌وارو شوێنانه‌ى يارسانێكان له‌كوردستان كه‌ هه‌ندێكيان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى يارسانێكان له‌ حوكمى (ئه‌ردڵان) و(بابان) و(حه‌سنه‌وى) و(عه‌يارى) هه‌ندێكيان ئه‌مانه‌ن: باوه‌ مه‌حموى له‌خانه‌قى , باوه‌ گوڕگوڕBAWE GURGUR له‌كه‌ركووك ,باوه‌ داوود له‌ داقووق , داوود كه‌وه‌سوار له‌قه‌سرى شيرين , باوه‌ يادگار له‌شاخه‌كانى (داڵه‌هۆDALEHO) ,باوه‌ گورزين وباوه‌ حافزو باوه‌ تاهيرو باوه‌ گجى وباوه‌ قۆچ له‌مه‌نه‌لى , شێخ باوه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ڕێگاى سه‌ره‌كيى كه‌لار – گوڵاڵه‌ , باوه‌ شاسوار ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى باكوورى شارى كفرى كه‌ گۆڕستانێكى مێژوويش له‌وێيه‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌ وگۆڕى گه‌وره‌ پياوانى ئايينيى يارسانيى لێيه‌ ,باوه‌ خوبيار له‌گوندى كوڵه‌جۆ ى نزيكى شێخ باوه‌ ,نووسه‌رو ئه‌فسه‌رو زاناى گه‌وراى كورد (تۆفيق وه‌هبى به‌گ)ئه‌ڵێ: (ئه‌نبه‌رگدروون) ناوى كه‌سايه‌تييه‌كى ئايينيى يارسانييه‌ ,ئه‌م ناوه‌ به‌پێى به‌سه‌رچوونى سه‌رده‌م بووبه‌ (پيره‌مه‌گروون PÎREMEGRÛN)– [8]. ئارامگاكه‌ى له‌سه‌ر شاخى پيره‌مه‌گروونه‌ كه‌ خودى شاخه‌كه‌ش هه‌ڵگرى ناوى ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ يارسانيه‌ يه ‌, له‌ڕاستيدا ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ يارسانييه‌ (كيدرۆن زيبائى) بووه‌ كه‌ له‌زنجيره‌ى پيرانى شاهۆدا به‌ژماره‌ (52) دێت كه‌ ژماره‌يان 99 پيره‌ …….
شوێنى تر زۆر هه‌ن له‌ شاره‌كانى سلێمانى وكه‌ركووك هه‌ولێر هه‌ڵگرى ناوى كه‌سايه‌تييه‌كانى يارسانين , هه‌ر بۆ وێنه‌ گونده‌كانى (باوه‌ مه‌رد) و (باوه‌ گێلدى) و(باوه‌ خۆشين ) و(باوه‌ چيچه‌ك ) له‌سلێمانى (😎, گوندى (باوه‌) له‌نزيكى له‌يلانى سه‌ربه‌ ناحيه‌ى قه‌ره‌حسن له‌كه‌ركووك , وه‌ (مام وه‌يس) و (بابا وه‌يس) له‌سنوورى ناوچه‌ى خانه‌قى …….
چه‌واشه‌كردنى ناوى ئاسه‌واره‌كانمان وگۆڕينيان بۆ ئيمامه‌ شيعه‌كان هه‌ربه‌رده‌وامه‌ ,به‌سوپاسه‌وه‌ مامۆستا (به‌هرۆز جاف) له‌به‌دواداچوونێكيدا له‌سه‌ر نووسينێكى من له‌ژێر ناوى (ئايا باوه‌ مه‌حموود كوڕى مووساى كازمه‌؟) ,ئه‌و وتى: له‌شارى شاره‌بان نه‌قيبى ئه‌شرافى شارى شاره‌بان (شيخ مختار الخطيب) به‌رله‌ نزيكه‌ى سه‌دو په‌نجا ساڵ مرد وله‌ناو باخه‌كانى خۆى به‌خاك سپێردرا ,نه‌وه‌كانى تائه‌ڕۆ به‌رده‌وامن پاره‌و ده‌سكه‌وت وه‌رده‌گرن له‌به‌كار هێنانى ئه‌م باخانه‌ له‌لايه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ , گۆڕى ئه‌م شێخه‌ ببووه‌ په‌ناگه‌ى ده‌روێشه‌كان ,سه‌ردانيان ده‌ركد وزكرد له‌سه‌رى ده‌كرد ,ڕۆژێك وه‌ره‌سه‌كانى ئه‌م شێخه‌ بينيان كه‌ گۆڕه‌كه‌ى نوێ كراوه‌تهوه‌و له‌سه‌رى نووسراوه‌ گۆڕى (الامام المختار بن حسن العسكري) , وه‌پاسه‌وانيشى بۆ دانراوه‌ ,مامۆستا به‌هرۆز جاف زيادى له‌سه‌رى ئه‌ڕوات

وئه‌ڵێ: له‌شارى شاره‌بان زياره‌تگايه‌ تر هه‌بوو به‌ناوى (په‌يامبه‌ر دانيال)ه‌وه‌ , خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌وێ پێيان ده‌وت:( النبي دنيار) ,ده‌ست گيرا به‌سه‌ر ئه‌م گۆڕه‌شدا وچه‌واشه‌كاران هه‌ستان به‌گۆڕينى ناوى گۆڕه‌كه‌و كرديان به‌ (رقية بنت الحسن) , له‌مردوويه‌كى نێرينه‌وه‌ كرديان به‌مروويه‌كى مێينه‌ ,واته‌ ڕه‌گه‌زى مردووه‌كه‌يان له‌ پياوه‌وه‌ كرد به‌ ئافره‌ت ,هه‌روه‌ها گۆڕه‌كه‌شيان نوێ كرده‌وه‌ …….
ده‌ست به‌سه‌راگرتنى گۆڕه‌كان و باره‌گاكان وگۆڕێنى ناوه‌كانيان سه‌ره‌تا موخابه‌راتى صدام حوسێن ده‌ستى پێ كرد له‌ پاش ساڵى 1991 كاتێكت باسى له‌ الحملة الايمانية ده‌كرد , ئه‌م
 ته‌وژمه‌يش له‌پاش ساڵى 2003 په‌ره‌ى سه‌ند , ده‌نگ وباسى وا هه‌يه‌ كه‌ باره‌گاو كێل وگۆڕدزه‌كان چه‌واشه‌كاره‌كان ئێستا پيلانيان داناوه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنى باوه‌ شاسوار له‌شارى كفرى بيكه‌ن به‌ ئيمامێكى شيعه‌كان , به‌ڵام تائێستا نه‌يانتوانيوه‌ ئه‌و پيلانه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كفرى له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى باشوورى كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت , هه‌روه‌ها ئه‌و باره‌گايه‌ى كه‌له‌ داقووقه‌و ناوى به‌ زين العابدين هاتووه‌ له‌قه‌زاى داقوق له‌ڕاستيدا كه‌نيسه‌يه‌ك بووه‌ وڕووخێنراوه‌و ئه‌م مه‌رقه‌ده‌ى ئێستاى له‌سه‌ر دروست كراوه‌و ناوى نراوه‌ زين العابدين , له‌باشوورى عێراق وێڕاى ته‌زوير كردن وچه‌واشه‌كارى له‌هيچه‌وه‌ش شتى بێ بنه‌ما دروست ئه‌كرێت وبووه‌ته‌ ديارده‌ وسه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كانى ئه‌وێ وسه‌يده‌كان پێى هه‌ڵئه‌سن , ئه‌ويش بووبه‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆشنبيره‌كانى باشوور له‌م باره‌يه‌وه‌ بێنه‌ گۆ,هه‌ر ئه‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌تانه‌و سه‌يدانه‌ش بوون كه‌كاتى خۆى وينه‌ى سه‌دام حوسێنيان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌ , ئێستاش ده‌ست ڕۆييشتوون وخه‌ڵكى باشوورى عێراق ناتوانن به‌رگيريان بكه‌ن له‌ ته‌زويرو ده‌ست به‌سه‌راگرتنى شوێنه‌كان , زۆرجار زه‌ويى كشت وكاڵى داده‌بڕێت وبه‌ناوگه‌لێكه‌وه‌ بونيات دروست ئه‌كه‌ن كه‌گوايه‌ له‌نه‌وه‌ى ئيمامه‌كانن له‌(ال البيت) ,بۆ وێنه‌ بونياد نانى مه‌رقه‌دێك به‌ناوى (ابراهيم بن مالك الاشتر) له‌نێوان ناوچه‌كانى (المشاهدة) و(الدجيل) , وه‌دروست كردنى يه‌كێكى تر به‌ناوى (ابراهيم بن علي) له‌قه‌زاى ئه‌بوغرێب كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژاواى به‌غداوه‌ , ديارده‌ى ناوزه‌دكردنى ئارمگاو گۆڕه‌كان به‌ناوىئيمامى شيعه‌كانه‌وه‌ ناشرين كردنى ئيمامه‌كانه‌ وله‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق ئه‌ركه‌ نه‌يه‌ڵێ ئه‌م ديارده‌يه‌ بوونى هه‌بێ وده‌بێ سزاى تاوانبارانيش بدات …….
تێبينى: پشت به‌سترا به‌ ده‌قى مامۆستايان نجم باجه‌ڵان وعلى فه‌زڵى كه‌واڵى كه‌به‌زمانى كوردى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌شى په‌يوه‌نددار به‌پێناسه‌و ژيانى(باوه‌مه‌حوى)يه‌وه‌ …….
سه‌رچاوه‌كان:
. صلوات گولياموف. آريا القديمة وكوردستان الأبدية (الكرد من أقدم الشعوب). الترجمة من الروسية: د. اسماعيل حصاف، متابعة وتدقيق مارگريت حصاف، 2010، صفحة 432.
2. المصدر السابق، صفحة 548.
3. المصدر السابق، صفحة 549.
4. المصدر السابق، صفحة 549، 550.
5. كُتب مهابهارات (Aranyakparva). الترجمة الى الروسية: ي. ف. ظاسيلطوظا و س. ل. نيظيليطوي، موسكو، 1987.
6. المسعودي. مروج الذهب. الجزء الرابع، سنة 934.
a. Syredra Moxan. Vedicheskie Taynstva. Veda Bharan Bangalor. New York, London, Minsk, 1999, p. 61-63.

نووسينى مه‌هدى كاكه‌ يى — گۆڕێنى له‌عه‌ره‌بييه‌وه‌ عادل كاكه‌يى

پاسخی بگذارید