کی ئەتوانی پەنجەی تاوان و تیرۆریست بوون بۆ لیزا کاکەیی  یادگاری فەلەکەدین کاکەیی بیرمەند،سیاسەتمەدار ،روشنبیر و پێشەوای ناوداری یارسان ڕا بکیشێ؟
لە کوردستان و لە لاێەن برا کاکەیەکانەوە هەواڵمان بۆ هاتوە کە برێک مروڤی نەشیاو کچی رێزدار فەلەکەدین کاکەیی بە تیرۆریست ناو دەبەن و هەرەشەی کوشتنی لێ دەکەن .

وەک ئێمە و خەڵکی کورد بە گشتی و کومەڵگەی کوردی یارسان(کاکەیی)ئاگادارین لە دوای کۆچی ئاخری کاکە فەلەک لیزای کچی درێژەدەری رێگا و هەنگاوەکانی باوکی تێکوشەری فەلەکەدین کاکەیی بووە بۆ گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی گەلی کورد و ناساندن و چەسپاندنی مافی کاکەیەکان وەک بەشێکی رەسەنی ئاینی و نەتەوەیی لە سەر نیشتمانی کورد.

زۆر جیگای داخە کە  کەس یا کەسانێک لە کوردستان و لە ژێر حوکمی هەرێمێکی کوردی بتوانن وا هەرەشە لە کچی فەلەکەدین کاکەیی بکەن و بە تیرۆریست لە قەڵەمی بدەن ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی لیزا وەک تەوارەکانی بناری زاگروس بوێرانە و نەترسانە بۆتە دەنگ و رەنگی پێکهاتەی یارسان و مێدیاکانی کوردستانی  وەک شێرە کچێکی کوردی کاکەیی رازاندوەتەوە.

ئێمە بەرێوەبەرانی رێکخراوی یاری کورد سەرەرای دەست خۆشی لە هەنگاوەکانی خاتوو لیزا کاکەیی بۆ ناساندنی پێکهاتەی یارسان و چەسپاندنی مافەکانیان بە توندی دژی ئەو کەس و تاقمانە دەوستینەوە کە هەرەشەیان لە ئەو خانمە تێکوشەرە کردوە و پەنجەی تیرۆریست بوونیان بۆی درێژ کردوە.

داواش لە حکومەتی هەرێم و دەزگا پێوەندیدارەکان و  خزمانی کاکەییمان دەکەین بە جدی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و  لە روژێکی وا هەستیاردا پاڵ پشتی دەنگی رەوا و ئازادی تێکوشەرانی نیشتمانەکەمان بن.

رێکخراو یاری کورد (یارسان)رێکەوتی ٧.٣.٢٠١٧

Likes(1)Dislikes(0)