ئەوەی کە ئەوان نایڵێن من دەیڵێم من شت بە پێچ و پەنا و شەرم و ترسەوە نانووسم.

0
570

دۆخی کوردستان لەوە مەترسی دارتر و خراپترە کە بێین لە سوشیاڵ میدیا بەناوی خەبات و حزبایەتی و کەسانی بەناو رووشنبیر و هەواڵنێرانی حیزبی کە ئەمەش وەزعی سوشیاڵ میدیایە زۆر جار بێزارمان دەکات لە هەواڵی ناراست یا گرژیەکانی نێوانیان کاری وا دەکات کە ڕاستیەکانیش بنووسن لەسەر یەک بەڵام شێوەی نووسین و دارشتنی رەستەکان خەڵەتێنەرن و جێگەی گومانە و باور پێکردن نین، مەگەر بۆ چەند کەسی کە حەزیان لە ناراستیە.
مێژوو ناشاردرێتەوە، ئەو مرۆڤانەش چاوەشەکاری و دەس دەخەنە واقعیەتەکان و مەبەستی تایبەت خۆیانی پێ دەپێکن. لای من زۆر لە ئەو کوردانەی لەرێزی داگێرکەران چەکی جاشیەتی دژ بە نەتەوەکەیان هەڵگرتووە مەترسیدارتر و تاوانبارترە، بۆیەش بەم کارە رێگەی ڕاستی و ئامانجی نەتەوەی بە لارێدا دەبات. خۆشی بە روشنبیرو رێگە نێشاندەری خەباتی واقعی دەزانێت و چەند ها کەسیشی بە دوای خۆیدا وەک لایەنگەر ڕادەکێشت.
ئەم کەسانە و بەرپرسانەی ئەم حیزبانە بە تەماحی دەسەڵات داری و دەستبەسەرداگرتنی پۆستی حزبایەتیدا خولقێنەری ئەم بارودۆخەی ئیستان کە ئێمەیی تێدا دەژین ، دوای سەدان ساڵ خەبات و دەیان ڕاپەرین دژ بە داگیرکاری نەتەوەکەمان ئەمرۆ خەبات لە چەند پارچەی کوردستان لە پاشەکشەدایە.
هیچ لایەنیک نەهاتوە خەسار ناسی لە ئەم تەمەنەی خەبات و حزبەکەی خۆی بکات و هەوڵی چاککردن و پاکردنەوەی بۆ بدات. ئەوەی ئێمە دیتمان و نەوەی نوێیش چاویان بە دنیای سیاسەت دەکەنەوە و ئەم وەزعە دەبینین. دەبینین کە هیچ کەس خەبات ناکات دوژمن لە گۆرەپانەکە راوەستاوە و چاو لە شەڕی ئەم کەسانە دەکات کە تانە و تەشەر و بوختان و مێژوو بەناوچاوی یەکدا دەدەنەوە، لە کاتێکا مێژوو خۆیان لە بەرانبەرەکەی زۆر ناپاکترە .
مێژوو بۆ ئەوەیە دەرسی لێ وەر گیرێت، ئەوانەی ئەم مێژوویان خولقاندوەە دوو دەستەن یا دەبێ میدالیای پێشکەش کەیت و یان رادەستی مەحکەمە کەیت، بە پێی ئەوەی من دەیخوێنمەوە هەموویان دەبێ ڕەوانەی مەحکەمە بکرین.
لەم نووسینە مەبەستم ئەوەیە کە بە گشتی پەروەردەی سیاسی و نەتەوەی نەکراون و ئامانجەکان کراونەتە قوربانی حیزبەکان و حزبەکانیش بە قوربانی چەند سەرکردە و ڕێبەر، بەو جۆرەی پێیان خۆشە بووە داتاشراویک لە مێژوو حیزب و لە ژیانی سەرکردەکان و خەباتیان بە درخواردی گەل داوە، کورد بوونیان کردووەتە ئەم کەسانەو وێنەکانیان قبڵەی ئازادی، ئەمە لەکاتێکدا ئێمە قوربانی سیاسەتی هەڵەی ئەم کەسانەین، گەل قوربانی سیاسەتی هەڵەی ئەمانەیە لەکاتێکا ماڵی ئەم گەلە هەژارە حەشارگەیان بووە لە هەر شکەستیکیان و خەتایان خستوەتە ئەستوی دوژمن و زۆر پاکانەیان بۆ خۆیان هێناوەتەوە.
بەجۆرێکە کە هێندێ کەسی ئەم حیزبانە هەتا دانەبرین لەم حیزبەکەی حازر بە نووسینی ڕاستیەکان نین یان هێندە دڵ سارد لە خەبات و تێکۆشان بوونەتەوە کە ناینووسن.
ئەمانە دەبێ چۆن پەروەردە کرابێتن کە هیچ کردەوەیەکی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەی تێیاندا بەدی ناکڕێت . ئەم کەسانە پێش پەروەردە کردن دەستیان کردوە بە کاری سیاسی بە بێ ئەوەی بزانن، حزبایەتیان کردووە و لم رێگەیەشدا زەرریان لە بەرژەوەندیە گشتیەکان و تەنانەت تا ئەو ئاستە کە کارەکانیان لە بێ ئاگاییدا دوچاری سەرلێشێواوی بوون کە خەڵکی تۆشی کێشەش کردووە و زۆر جار ئەم بێ ئاگاییە لە بەرژەوەندی داگیرکەران بووە. کەسێ پەروەردە کرابێت زۆر باش ئاگای لە هەموو هەڵسوکەوت و پەیوەندیەکانی خۆی و دەوروبەرەکەی هەیە و تێدەگات کە ئەرک و کارەکانی دەبێ بە چە شێوەیەک جێبەجێ بکات و زانیاریەکانی لە خۆێندن و بەدواداچوون و پێداچوونەوە و لێکۆلینەوە لە سەر هەر بابەتیک دەکات هەتا ناوەڕۆکەکەی بۆ ڕوون دەبێتەوە وئەو کات دەتوانی وەک لێکۆلێنەرێکی ئەم بابەتە لەسەری بدوێت و پوختەی زانیاریەکانی بخاتە بەر دەستی خەڵک. لە سەدەی ڕابردوودا زۆر حزب و رێکخراو درووست بوون بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەی کورد، کە قوربانی زۆریشیان لم رێگەیەدا داوە. هێندێکیانیش نە زۆر بەڵام سەرکەوتنیشیان بەدەس نەهێناوە، بەڵام بە نەبوونی پەروەردەی سیاسی و نەتەوەی لە ئامانجە نەتەوەی و سەرکی و داخوازی گەلەکەشیان دوور کەوتونەتەوە، کە بەرنامە حیزبی و پەروەردەیان هەر وا بێ بنەما گرتوەتە بەر. ئەو پەڕی پەروەردە و کاری سیاسیان بوەتە کردنەوەی ئەکانتێکی فەیسبووک و هاتنە دونیای سوشیال میدیا.

ئەمەی کە ئێمە وەک خەبات و تێکۆشان دەیبینین هیچ بنمایەکی نەتەوەی تێدا بەدی ناکەین تەنانەت زۆربەی ئەندامانی حیزبەکان و گەلی کوردیشیان لە خۆیان ڕەشبین کردووە و بێبەرهەمی ئەم شێوازە لە خەباتە و سیاسەت کردنەش بە روخساری حزبەکانەوە دیارە کە خۆیان لە کارو خەباتی واقعی دەدزنەوە و بە ناوی جۆراوجۆرەوە . خۆیان بە بابەتی لاوەکیەوە سەرقاڵ دەکن، لاوی خۆبەخش و گیان فیداش بە قوربانی دەسەڵاتپەرەستی و مانەوە لە کورسی سەرۆکایەتی و بەرپرسیارەتی و بازرگانی و گیفانی خۆیان دەکەن.

ئەوەی کە ئەمانەی تووش کردووە خواست و پرۆژەی بەرپرسانی یەکمی حیزبەکانە کە خۆشیان لەناویاندا ساز کردنی دارو دەستە پڕووپاگەندە بۆ پرۆژەکانیان بڵاو دەکەنەوە کە بۆ هەمیشە ئەو ئەندامە نە لە بەرنامەو سیستمی حزبی و سیاسەت تێدەگات ، ئەمانە نایانەوێت کەس بێجگە لە دەستنیشاندەر و خزم و کەسی خۆیان فێری سیاست بن و سیاسەت بکەن تا جێگەیان لێ لێژ نەکەن.
کێشەکانی تێنەگەیشتن لە سەرەکی ترین شتایەک کە وەک کەسیکی سیاسی دەبێ خۆیانی لێ بپارێزن

زمانی کوردی دەوڵەمەند بە چەند زاراوەیەکە کە تەنانەت ئەم زاراوە بۆ ئەو زاراوە لە زۆر وشەی یەک تێ ناگەین بۆ قسە کردن کەم کەس هەیە بتوانی بە گشت زاراوەکان قسە بکات ئەم زاراوەیانە بە جۆرێکە دوورە لە یەک کە تەنانەت دەتوانرێت بە شێوازی قسە کردنەکە بزانین منداڵی کام شار و ناوچەیە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی پەروەردە لە ناو هەر ئەم خەبات کارانەدا زیاد لەبەر چاوە گاڵتە بە شێوازی قسە کردن یەک دەکن و بۆ رووخانی یەکتر بە کاری دێنن.
لە پەروەردەی نەتەوەی و حیزبیدا شتێک بە ناو ناوچەگەرایی بوونی نییە، بەڵام ناوچەگەرای لە ناو ئەم خەبات کارانە زۆر زەقە و تەنانەت لەم بابەتەشدا بۆ تانە و تەشەر لە سەر یەکتر لە ناوی شارەکان دێنن، و پەراوێز خستنی و ناوچە گەرای کارەگەیشتە شوێنیک کە لە تڵوزیونەکانی داگیر کەرانەوە (من و تو) لە بەرنامەی راستەوە خۆ بە هاووڵاتیەکی کرماشانی دەگوترا کوردی پڵاستیکی،
یا کوردی کۆپێنی ئەمە بەرهەمی ناوچەگرایمانە، یا ئەکانتی فەیسبووکەکەی بەناو شارەکەی یا ناوشارەکەی پێوە دەلکێنێت.
تەنانەت هەموومان بینیومانە زۆر جار بۆ تانەو تەشەر لە یەکدان ناوی هۆزەکان بەکار دەهێنرێت .
ئایین و نەتەوە: کەسێ پەروەردەی نەتەوەی بە هەرباوریکەوە دەبێت قەت لە سەر بیرو باوەڕی گەلەکەی هەڵویستی ڕووخێنەر بەرانبەر ئایین نەگرێت ، مەگەر ئەوەی کە بزانێت دەستە یا گروپێکی ئایینی جا هەر ئایینێک بێت، ببنە مەترسی بۆ یەکرێزی نەتەوەکە کە ئەرکی هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگەیەیە هەڵویستی خۆیانیان بەرانبەر بگرن. بەڵام ئەوەی کە دەبێنرێت دۆرە لە هەڵویست بەڵکوو شکاندنی پیرۆزیەکان و سەمبۆلی باوەڕمەندانە کە لە هەر ڕۆژێکدا سەدان بێ رێزی بە باوەڕی خەڵک دەکرێت یا ئێزەدیەکان بە کورد نازان یا کرماشان بە شێعە بوونی بە کورد نازانن و یا هەر ئیسلام بەربەست دەبینن لە بەر سەرکەوتنەکانیان بەڵام بێ ئاگا لەئەوەی کە ئەم نەتەوەی کوردە هەر ئەم کەسانەی پێکیان دەهێنیت و ئەگەر ئەم کەسانە هەستی نەتەوایتیان کز و لاوازە بم شێوەی خەباتە و هێرشکردنە سەر باوڕمندان ، دڵساردیان دەکاتەوە و لە دوا رؤژی نەتەوەکەی بەم شێوە خەباتە ڕەشبین دەبێت و زۆر جار دەیخاتە لایەنی دژ بە ئەم خەباتکارانە .
بە گشتی بنووسم ئەوەندەی خەبات کراوە سەد هێندە جەستەی نێشتمانمان بریندار کردووە، ئەوەندەی تووی ناکۆکیمان چاندووە نیو هێندە کار بۆ یەکرێزی نەکراوە.

مەنسوور تەها