ئەحمەد تورک لە کارەکەی دەرکراو ئاکەپەییەک خرایە شوێنی

0
179
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین لەکار دەرکرا و خۆسەپێنەر لەجیاتی ئەو لە شارەوانی دانرا، ئەحمەد تورک رایگەیاند، کە لە ١٢ی ئەیلول و نەوەدەکانەوە هیچیان بەرامبەرمان پێنەکراوە، لەمەودواش ناتوانن.
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین لەسەر فەرمانی وەزیری کاروباری ناوخۆی تورکیاوە لەکار دەرکراو لەجیاتی ئەو موستەفا یامان، پارێزگاری مێردین وەکو خۆسەپێنەر لە شارەوانی دانرا.
پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش شارەوانی شاری گەورەی مێردینیان گەمارۆدا و و هاتوچۆ بۆ ناو شارەوانیەکەیا قەدەغەکرد، ئەحمەد تورک پاش ئەوەی لەکار دەرکرا لێدوانێکیدا و رایگەیاند:”دەسەڵاتداری ئاکەپە بەنیازە هەمووان بێدەنگ بکات، بەڵام سەرناکەوێت لەم کارەدا”.
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین راشیگەیاند:”لە نەوەدەکانیشدا  بەهەمان شێوە هێرشیان کردە سەرمان، بەڵام سەرنەکەوتن، هێچیان بەرمبەرمان پێناکرێت، وەکچۆن ئەو کات سەرمان دانەنەواند ئێستاش سەردانانەوێنین”.
ئەحمەد تورک وتی:”ئاکەپە بەنیازە بە فشار خەڵک بێێدەنگ بکات، دەیەوێت گەل لەناو ببات، بەڵام گەلی کورد گەلێکی رێکخراوە و وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و پوچەڵیان دەکاتەوە”.
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین وتیشی:”فشار و هێرشێکی قورس دژی ئێمە هەیە، بەڵام گرنگ نیە و ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمانداو بەرخۆدان دەکەین”.

kurdistan-wene-025