( ئەو ڕاستييەى تا ئێستا ڕؤشنفكرانى كورد له دەرگايان نەداوه ) :
خوا لێخؤشبوو فلك الدين كاكه يى ئه ڵێ : ئازادى پرشنگى داوه ئيتر ترس و لەرز و دوو دڵيى پێ ناوێ .
له وێ ڕؤزێ كه داب و نه ريتى كوردەوارى و ئايينيى ئايينه كوردێكان هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستيان گرتبؤوه به‌ یه‌مه‌نى ئەمڕؤشەوه بيرؤكەى ئايينەكانى ميترايى و زەرده شتى و مانى و يارسان و ئێزه‌دى و ئايينزاكوردێكانى تريش گەوهەرى يەكتا پەرەستى بوون كه خەڵكانێكى تر جگەرگؤشەكانى خؤيان به تاوانى (مێ) بوون زينده به چاڵ دەكرد .
له پاش هاتنى عه رەب بؤ ناوچەكه و بڵاوكردنەوەى كەلەپوورى خؤيان به نێزەى شيرو تێپه ڕبوونى نزيكه ى دوو سەده له داپڵؤسينى زمان و فەرهەنگ و كه‌له‌پوورى كوردى و سووتاندنى كتێب و پەرتووكه مێژوويى يەكانى كوردستان و ئێران ، بالوولى ماهى (بالوولى دانا) ى يارسانى دەروازەى شؤرشێكى فيكرى و ئايينيى بؤ كوردان كرده‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ى دووەمى كؤچى واته پێش 1200 سال بەر له ئێستا .
بالوول هات و زمانى كورديى شێوه زارى هەورامى – گؤرانى) ى كرده كەرەسته ى زيندوو كردنەوەى ئايينەكەى خؤى كه دياره پێش هاتنى عەرەب ئايينى يارسان هەبووه و به هاتنى ئەوانيش مرێنراوه و بؤماوەى ئەو دوو سەدەيه كپ كرابؤوه , لێره ئه‌وه‌مان بؤ دەسەلمێنێ كه زمانى كوردى و شێوه زارى هەورامى(گورانی) پێشتريش هەبووه و دەگه‌ڕێتەوه بؤ سەردەمى ساسانيكان واته له 1500 ساڵ به‌ سه‌ره‌وه‌ بوونى هەبووه و زمانى نەتەوه و ئايين بووه هەر زمانێكيش هى نەتەوه و ئايين بێت دەبێ زؤر پێشكه وتوو بووبێت , وه هيچ زمانێكيش پێشكەوتوو نابێت به كتوپڕێك واته سەدان ساڵى دەوێت تاكوو پێده‌گات و گه‌شه‌ده‌كات و دەتوانێت ببێته زمانى ئايين , بەم پێيه ئەتوانين به بێ دوو دڵى بڵێين ئەم زمانه له سەرووى هەزاره و نيوێك ساڵ هەبووه جگه لەوه و پێشتريش زمانى مادى په‌هله‌وى كه ئاوێستاى پيرؤزى پێ هاتووه هەر كوردى بووه و زؤر نزيك بووه له شێوه زارى هەورامى(گورانی) .
له لايەكى تر كاتێك بالوولى دانا له لوڕستانەوه ئەو جؤش و خرؤشه هەڵئەچێنێ ئەوەمان بؤ پشتڕاست ئەكاته‌وه‌ كه شێوه زمانى هەورامى (گورانی)له لوڕستان پاش دووسەد ساڵ قەدەغه كردن ڕه‌گ و ڕيشەى هەر مابؤوه و پێشتريش واته له سەردەمى ساسانێكان له لوڕستان تاكوو سنه‌ى ئه‌مڕۆ كه‌ هه‌ورامانى پێ ده‌وترا بوونى هەبووه .
له پاش سەردەمى بالوول به زياتر له سه‌ده‌یه‌ك شاخؤشين (موباره ك شاه ) هەر لەو خاكه بيرؤزه وه (واته لوڕستان) سەرى هەڵدايەوه و درێژەى بەو جؤش و خرؤشەى بالوولى ماهى دا , هەڵبەته خؤى و يارانى , يەكێ له يارانى بابا تاهيرى هەمەدانى بوو كه پەرتووكێكى لێ بەجێ ماوه به شێوه زمانى لوڕى و شێره ئافرەتێكى كورد كه يار و دەستبارى بووه (لێره يار به ماناى دلدارى نەهاتووه بەڵكوو به هاوڕێ و هاوكار و دەرويش و دوا كه‌وتوو) ناوى فاتمه لوڕەيه كه‌ له‌ پاش خؤى هەندێ شيعرى به شێوه زمانى هورامى(گورانی) لێ به‌جێ ماوه .
شاخؤشين به ئاشكرا فەرموويەتى :
بازينده كەرمێ ئايينى كوردان (ئەمه له ساڵى 330 ى كؤجى)
ئەمڕؤ له ناوچەكه ده‌يان ئاسه‌وارى ئەو پياو چاكانه ماون و خەڵك سه‌ردانيان دەكه‌ن و تەنانەت نا يارسانەكانيش ئەو كاره‌ ئه‌كه‌ ن , له بەر نەبوونى قەوارەیكى سياسيى كورد هەندێ لەو جێگايانه كراس و عەگالێكى عەرەبيان له بەرو له سەر كراوه و دانراوه وەك (شاه ابراهيم ) له بەغدا كه كراوەته نەوەى مووساى كازم له ختو خؤڕايى له ڕاستيدا خؤى كوڕى سيد محمدى كوڕى سوڵتان ئيسحاقى به رزنجه‌یه‌ و به‌رزنجه‌كانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ى باباعه‌ليى برازاى باباتهرى هه‌مه‌دانى كه‌ پيرى يارسانه‌كانى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ بوون, باباگوڕگوڕ له‌كه‌ركووك ,خان ئەحمه له كه‌ركووك ,باوه نوور(شارێكه له گەرميان كه‌مه‌رقه‌دى له وێيه وبه‌وه‌وه‌ناو نراوه )بابه بزورگ له لوڕستان , كه‌ل داوود له كرماشان , باوه مەحموو له‌ خانه‌قىن , باوه شاسوار له كفرى , باوه‌يه‌كى تريش له نزيكى دەربەنديخان له سەر ڕێگاى قه‌ره‌داغ و دەيان جێگاى تر له شوێنه جيا جياكانى ترى كوردستان.
ئه م جونبشه به‌رده‌وام بوو , له‌سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى كؤچى باباسه‌رهه‌نگى داودانى ئه‌فه‌رموێ :
سه‌رهه‌نگى دەودان , سه‌رهه‌نگى دەودان 
ئەز كه نامێمەن سەرهەنگى دەودان 
چەنى ئێرمانان مەگێڵيم هەردان 
مەكؤشم په‌رێ ئايينى كوردان
واته من سەرهەنگى داودانيم و له گه‌ڵ ياوه‌ره‌كانم هه‌رده‌ به هه‌رده‌ دەگه‌ڕێين له‌ پێناو ئايينى كوردان دەكؤشين .
له كؤتايى دا ده‌ڵێم:كه يارسان ڕاپه‌ڕين و بزافێكى فيكرى فه‌رهه‌نگى كؤمه‌ڵایەتى و سياسيى كوردى بووه , له‌گه‌وهه‌ردا كاردانه‌وه‌ى سەدان ساڵ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و بێبەشكردنى كورد بووه له‌مافه‌كانی فه‌رهه‌نگی و ئایینیی خۆی هەر وەكوو فەيلەسووفى ئێرانى (ئيحسان تەبەرى) ئەڵێت :يارسان (كاكه يى ) بزافێكى كؤمه‌ڵایەتى فه‌رهه‌نگى ڕزگاريخوازبووه له قووڵايى چه‌وسانه‌وه‌و له‌ناخی چیاكانی زاگرؤسه وه‌ سه رى هه‌ڵداوه .

سەرچاوە فەیسبوکی عادل کاکەیی

‎عادل كاكه يى‎ sitt bilde.

Likes(1)Dislikes(0)