بە ئاگاداری هاونیشتمانیانی کورد لە شوێنە زیانبەرکەوتوەکانی ناوچەکانی سەپێلی زەهاو و ثەلاسی باوەجانی دەگەێنین کە تەکیەی پیر بنیامین لە شاری کرندی غەربی روژهەڵاتی کوردستان هەستاوە بە خڕکردنەوەی یارمەتی بۆ هەموو لێقەوماوانی زەوی لەرزەکەی پارێزگای کرماشان بێ جیاوازی و هەتاکوو ئێستا یارمەتیان گەیاندوە بە زۆر شوێنی زیان بەر کەوتوو و ئێستاکەش هەر لە ئەرکەکانیان بەردەوامن و ماندوو نەناسانە کار دەکەن بۆ یارمەتیدانی زیان بەرکەوتوانی زەوی لەرزەکە .
ئێمە لە رێگای ئەم ئاگاداریەوە ژمارە و ئادرسی تەکیەی پیر بنیامین ئەخەینە بەر دەست ئێوەی بەرێز کە پێوەندی بە تەکیەی پیر بنیامینەوە لە شاری کرندی غەرب بکەن بۆ وەرگرتنی یارمەتی و رێنوێنی کردنیان بۆ ئەو شوێنانەی کە زیاتر پێویستیان بە هاوکاری بە پەلەێە.
دەستەی هاوکارانی تەکیەی پیر بنیامین لە شاری کرندی غەرب
ئادرس شاری کرندی غەرب تەکیەی پیر بنیامین

ژمارەی تەلفون نوروێژ ٠٠٤٧٩٥١٧٢٧٠٦

کرند پیر بنیامین ٠٠٩٨٩١٨١٣٥٣٠٦٦

pir bnyamin

 

Likes(1)Dislikes(0)